سلێمانى .. (7) حاڵەتى دیکەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 22/05/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، (7) حاڵەتى دیکەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاى سلێمانى تۆمارکرا.

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا توشبونى (7) کەسى دیکەى بە ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ (کۆڤید19) لە پارێزگاى سلێمانى راگەیاند.

 

دەقى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێم:

 

"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، (7) تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، كه‌ پێكهاتوون له‌ (3) ئافرەتی تەمەن (57) و (30) و (25) ساڵ و (4) منداڵی تەمەن (12) و (4) و (3) و (2) ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین".

 


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هەر ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكی دیكه‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم توشبوونى (2) كه‌سی دیكه‌ی بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاندبوو، کە یەکێکیان دانیشتوى شارى هەولێر و ئەوى دیکەیان لە قەزاى ئاکرێ بوو.

1881 جار خوێندراوەتەوە