کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پاکستانی لە نزیک
فڕۆکەخانەی کەراچی ئەو وڵاتە کەوتە خوارەوە و گڕی گرت.
میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردوە،فڕۆکەکە لە شاری لاهورەوە
بەرەو شاری کەراچی هاتووە بەڵام پێش گەیشتن بە فڕۆکەخانەکە تێکشکاوە.
تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی فڕۆکەکە نازانرێت و تیمەکانی
فریاکەوتن گەیشتونتە شوێنی ڕوداوەکە.
1227 جار خوێندراوەتەوە