چین بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری گیانلەدەستدانی باڵیۆزەکەی شاندێک دەنێرێتە ئیسرائیل

09:15 - 18/05/2020
جیهان

وڵاتی چین رایگەیاند، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری گیانلەدەستدانی باڵیۆزەکەی لە ئیسرائیل، شاندێک بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.



بەپێی ئەو ھەواڵەی کە لە رۆژنامەی )ھارێتزی ئیسرائیلی( بڵاوکراوەتەوە، وڵاتی چین بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری گیانلەدەستدانی باڵیۆزەکەی لە ئیسرائیل بە ناوی (دوو ویی) تەمەن ٥٨ ساڵ، شاندێک دەنێرێتە ئەو وڵاتە. 


ئەوەش راگەیەندراوە، کە لە دوای لێکۆڵینەوەی پێویست، تەرمی دوو ویی بەمەبەستی ناشتنی رەوانەی چین دەکرێت.


باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل، دوو ویی تەمەن ٥٨ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە نزیک شاری تەل ئەبیب بە مردوویی دۆزرابووەوە.

267 جار خوێندراوەتەوە