ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی بەربانگکدا پارێزەر داود
حەمدانی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی پارێزگای دیالە درایە بەرد دەستڕێژی گولە و کوژرا.
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردوە، ڕوداوەکە لە
گەڕەکی نەهر شیخی ناحیەی عەبارەی سەر بەپارێزگای دیالە لەلایەن چەند چەکدارێکی
نەناسراوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە هێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە
شوێنی ڕوداوەکە و تا ئێستا نازانرێت هۆکاری کوشتنەکە چیە و کێ ئەو کارەی ئەنجامداوە.
پارێزەر داود حەمدانی لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی
عێراقدا کاندیدی هاوپەیمانی بڕیاری سەر بە ئوسامە نوجێفی بووە.
7114 جار خوێندراوەتەوە