نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمریکا ڕایگەیاند، هەر کەسێک زانیار لەبارەى رفێنەرانى ئەو ژنە ئەمریکییە وهاوسەرەکەى کە لە ئەفغانستان رفێنرابوون بە حکومەتى ئەمریکا بدات یەک ملیۆن دۆلارى پێدەدرێت.
لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە، دەسەڵاتدارانى ئەمریکا بڕى ئەو خەڵاتەیان بۆ یەک ملیۆن دۆلار زیادکردووە کە دەدرێت بەو کەسەى زانیارى لەبارەى رفێنەرانى (کیتلین کولمان و جۆ شوا بویڵى ) هاوسەرى کە لە ساڵى (2012) لە ئەفغانستان لە لایەن چەند چەکدارێکەوە رفێنرابوون بدات.
کیتلین ژنێکى ئەمریکییە و لەساڵى (2012) لەگەڵ جۆشواى کەنەدى هاوسەرى لە ئەفغانستان رفێنران و دواى ئەوەى لەماوەى زیندانیکردنیان (3) منداڵیان بوو لەساڵى 2017دا لەلایەن حکومەتى پاکستانەوە ئازادکران و رەوانەى ئەمریکا کرانەوە.
2821 جار خوێندراوەتەوە