بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوا لە چین دەکات
چالاکانە بەشدار بێت لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەشڵێت: پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی
سەربەخۆ بکرێت لەسەر سەرچاوەی پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە.
جۆزێپ بۆڕێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت،
دەبێت چین کاربکات بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی جیهان و زۆر پێویستیشە لێکۆڵینەوەیەکی
زانستی سەربەخۆ بکرێت لەسەر سەرچاوەی پەرەسەندنی ئەم ڤایرۆسى کۆرۆنا.
ئەو بەرپرسەى یەکێتى ئەوروپا ئەوە دەخاتەڕوو، کە پێویستە
لەسەر چین هەست بە بەرپرسیارێتی بکات لە بەرپەرچدانەوەی ڤایرۆسەکە و بەشوێن پێکوتەدا
بگەڕێت، هاوکات پشتیوانی لە ئابوری جیهان بکات و ڕۆڵی خۆی ببینێت لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی
قەرزەکانی سەر ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتوە.
710 جار خوێندراوەتەوە