ددانەكان یەكێكن
لە بەشە گرنگەكان لەشی هەر مرۆڤێك كە پێویستیان بە چاودێری و گرنگی پێدانێكی بەردەوام
هەیە، بۆ ئەوەی پارێزراوبن لەئەگەری توشبوون بە كێشە تەندروستییەكان و ناشیرین و
بوون گۆڕانی ڕەنگیان.
یەكێك لە كێشانەی
كەسانێكی زۆری پێوەی گیرۆدەبوون، زەربون و گۆڕانی ڕەنگی ددانەكە، كە كاریگەری لەسەر
شێوە و ڕوخساری كەسەكە و تێڕوانی كەسانی دەوروبەر هەیە، بۆیە هەمووان هەمیشە لە هەوڵی
ئەوەدان ددانەكانیان بە جوانترین و پاكترین دەربكەوێت.
پسپۆڕانی ددان
باس لەوە دەكەن، بۆ سپیكردنەوەی ددان دەبێت لەسەرەتادا هۆكاری زەردبون و گۆڕانی ڕەنگیان
بزانرێت، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان خراپی سیستمی خۆراكی، بەتایبەت گرنگیدان بە
چەند جۆرێكی خواردنەوەكان وەك قاوە و شەربەت و خواردنەوە شیرینەكانی دیكە، هەروەها
ئەو خواردنانەی بڕێكی زۆر بەهارات دەكرێتە پێكهاتەكەیانەوە.
جگەرەكێشان هۆكارێكی
دیكەیە زەردبونی ددان و دروستبونی پەڵەیە لەسەر، لابردنی و سپیكردنەوەی بۆ ددانی كەسانی
جگەرەكێش ئاسان نییە، بەتایبەت ئەگەر لە جگەرەكێشان بەردەوام بێت، بەڵام وازهێنان
دووركەوتنەوە لە جگەرە بەپێی كات و خاوێنكردنەوە و گرنگیدان، كاریگەری لەسەر گۆڕان
و سپیبونەوەی ددان دەبێت.
هۆكارێكی دیكە بۆ
تێكچونی ڕەنگی ددان بەكارهێنان چەند جۆرێكی دەرمان و چارەسەری پزیكشییە، لەوانە
چارەسەری كیمیاوی بۆ نەخشانی شێرپەنجە، هەروەها دەرمانی ڕەبۆ و بەرزی فشاری خوێن،
ئەمە جگە لەوەی گرنگینەدان بە خاوێنی ناو دەم و ددانەكان، بەڵام بە بەكارهێنانی فڵچە
و هەویری ددان كە ماددەی فلۆرایدی تێدابێت،دەكرێت تەندروستی ناو دەم و خاوێنی ددانەكان
ڕابگیرێت.
پسپۆڕِان باسیان
لە چەند ڕێگایەك كردووە كە ددانەكان وەك بەفر سپی دەكەنەوە و خاوێن و جوانتر دەریاندەخەن
لەوانە:
1-بەكارهێنانی چەند جۆرێكی زەیتەكان: دەتوانرێت زەیتی
گوێزی هندی و گوڵە بەڕۆژە بخرێتە ناو دەم بۆ ماوەی نزیكەی 15 خولەك غەرغەرەی پێبكرێت،
ئەوەش دەبێتە هۆی سپیكردنەوەی ددان و گوشتنی میكرۆبەكان، هەروەها لابردنی پاشماوەی
خۆراك و پەڵەی سەر ددانەكان و نێوانەكانیان، بەڵام بەهیچ جۆرێك ئەو زەیتانە شوێنی
فڵچە و هەویری ددانشتن ناگرنەوە بەڵكو لەپاڵیدا ئەو كاریگەرییان دەبێت و یارمەتیدەرن.
2-سۆدە: دەبێتە هۆی لابردنی پەڵە و پیسی سەر ددانەكان
و كوشتنی بەكتریاكان، بەڵام ئەو كردارە بەشێوەیەكی ڕۆژانە نابێت و زیانی دەبێت، بەڵام
دەبێت هەفتەی جارێك بۆ دوو جار ئەنجام بدرێت.
3-سركەی سێو: دژە بەكتریایەكی بەهێزە و یارمەتی
سپیكردنەوەی ددانیش دەدات، بەڵام دەبێت زۆر بە كەمی ئەنجام بدرێت چونكە سركە هۆكارێكە
بۆ خورانی مینای سەر ددان.
4-میوە: بەشێكی میوەكان تایبەتمەندێتی سپیكردنەوە
ددانیان هەیە، بەتایبەت شیلك، ئەگەر سۆدەشی بخرێتە سەر ئەوا كاریگەرییەكەی زیاتر دەبێت.
8464 جار خوێندراوەتەوە