كۆمپانیای گۆگڵ لە نوێترین خزمەتگوزاریدا، ئەپلیكەییشنێك بۆ بەهێزكردنی توانایی خوێندنەوەی منداڵان دادەنێت و بەكارهێنەرێكی زۆریشی دەبێت.
ئەپڵیكەیشنەكە ناوی (Read Along) لەئێستادا بۆ مۆبایلەكانی تایبەت بە سیستمی ئەندرۆید بەردەستە، دەیەوێت لەڕێیەوە یارمەتی مندڵان بدات و هانیان بدات بۆ خوێندنەوە و بەهێزكردنی ئەو توانایەیان.
گۆگڵ باسی لەوە كردووە ئەپلیكەیشنەكە كۆپییەكی پێشكەوتووی ئەپی () كە پێشتر بە هیندستان تاقیكراوەتەوە، بەڵام ئەمەیان نۆ زمانی تێدایە لەوانە ئینگلیزی و ئیسپانی و پرتوگالی، لەئێستاشدا لە 18 وڵاتی جیهان بەردەستە و ئەوانەی خاوەنی مۆبایلە زیرەكەكانی سیستمی ئەندرۆیدن دەتوانن بەكاریبهێنن.
(Read Along) تایبەتە بەو منداڵانەی تەمەنیان لە پێنج ساڵ زیاترە، بەجۆرێك بەرهەمهاتووە كە سیستمی (Diya) تێدایەكە كە هەڵەكانی منداڵەكە لەكاتی خوێندنەوە و داننان بە وشەكاندا ڕاست دەكاتەوە، دایكان و باوكانیش دەتوانن لەناو ئەپەكەدا دۆسیەی تایبەت بە منداڵەكەیان دابنێن كە لەگەڵ تەمەنی گونجاوبێت.
ئەو ئەپلیكەیشنە بۆ چەند ئاست و قۆناغێكی زانستی دابەشكراوە، كاتێك منداڵ هەر قۆناغێك دەبڕێت، دیارییەك دەباتەوە.
تایبەتمەندییەكی دیكەی ئەپڵیكەیشنەكە ئەوەیە ئەو دۆسیەی و بابەتانەی تیێدا خەزن دەكرێت، ناچێتە بەشەكانی دیكەی گۆگڵەوە، هەروەها دوای ئەوەی لە مۆبایلەكەدا ئەپڵۆد دەكرێت، بێ بونی هێڵی ئینتەرنێتیش كاریپێدەكرێت.
1418 جار خوێندراوەتەوە