لە چەند شارێکی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 10/05/2020
عێراق
+
-

لە چەند شارێکی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران بارەگای چەند حزبێکیان سوتاند.

 

 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە لە شاری واست خۆپیشاندەران بارەگای رێکخراوی بەدر و حزبی دەعوە دەسوتێنن.

 

 

چالاکانی خۆپیشاندانەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕایانگەیاندوە خۆپیشاندانی بەرفراون لەسەرجەم شارەکان و مەیدانەکان دەستپێدەکەنەوە.

 

 

هەروەها خۆپیشاندەران داوایان لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیان کردوە بە کردار بەڵێنەکانی جێبەجێبکات نەک هەر دروشم بێت.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو مستەفا کازمی بڕیاریدا بە گەڕانەوەی عەبدلوەهاب ساعدی بۆ پۆستی فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق و هەروەها ئازادکردنی گیراوانی خۆپیشاندانەکان.

1196 جار خوێندراوەتەوە