بەشێكی ڕۆژوەوانان
لەگەڵ ئەوەی لەم مانگەدا تەنها دوو ژەم نان دەخۆن، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێكی زۆری
خواردن ناخۆن، بەڵام ڕەمەزان كاریگەری لەسەر كێشی لەشیان دەبێت و چەند كیلۆیەك زیادە
دەكات.
پسپۆڕانی تەندروستی
ئاشكرای دەكەن، چەند هۆكارێك هەیە وادەكات كەسێك لەڕەمەزاندا كێشی لەشی زیاد بكات،
ئەوانیش بریتین لە:
1- جوڵەی كەم: بەشێكی ڕۆژوەوانان هەرچەندە بڕێكی كەم
خواردن دەخۆن، بەڵام لەدوای بەربانگ تا كاتی پارشێو كەمترین جوڵەیان هەیە، ئەوەش هۆكارێكە
بۆ زیادبونی كێشی لەش.
2- جۆری خواردنەكان: بەشێكی ئەو خۆراكانەی لە ڕەمەزاندا
ئامادە دەكرێت، چەوری و شیرینییەكی زۆر لە پێكهاتەكەیاندایە، بۆیە ئەگەر بە بڕی كەمیش
بخورێن كاریگەریان لەسەر زیادبونی كێشی لەش دەبێت.
3- ڕێكخستنی جۆری خواردنەكان: پسپۆڕانی تەندروستی
داوا دەكەن دوای شكاندنی ڕۆژو سەرەتا ئەو خۆراكانە بخورێت كە كالۆرییەكی كەم لە پێكهاتەكەیاندا
هەیە، وەك شۆربا و زەڵاتە، بەڵام ئەگەر ژەمەكە بە خواردنی قورس و چەور دەستپێبكات
تەنانەت ئەگەر بڕێكی كەمیش بێت، دەبێتە هۆی زیادبونی كێشی لەش.
4- خواردنەوەی شەربەت: زۆر كەس بۆ كەمكردنەوەی هەستی
تینوێتی شەربەت دەخواتەوە، كە كالۆرییەكی زۆری تێدایە و چەند گرامێك بۆ كێشی لەش زیاد
دەكات.
5- كەم ئاو خواردنەوە: كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی
سوتاندنی چەوری لەش و بڕی ئەو خواردنە دەبێت كە كەسێك دەیخوات.
6- كەمخواردنی میوە: زۆر كەس لە ڕەمەزاناندا
خواردنی میوە پشتگوێ دەخات، ئەوەش كاریگەری لەسەر كێشی لەش دەبێت.
7- زۆر خواردنی چەرەساتەكان و میوەی وشك: بەشێوەیەكی
گشتی خواردنی میوەی وشك و چەرەساتەكان سودیان بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەری زیاد
لە بڕی پێویست بخورێن سودەكەیان دەگۆڕێت بۆ زیان و هۆكار دەبن بۆ زیادبونی كێشی لەش.
8- خواردنە سوێرەكان لەشێوەیەكی گشتی دەبنە هۆی زیادكردنی
كێشی لەش.
9- خواردنی خۆراكی چەور و شیرین لە ژەمی پارشێودا.
483 جار خوێندراوەتەوە