نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بوەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 30 دۆلار.
لەهەمانکاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکیش (تەکساس) بەرز بوەوە و گەیشتە 24 دۆلار.
نرخی نەوت چەند هەفتەیەکە بەردەوام بەرز و نزمی دەکات بەپێی وتەی شارەزایانی ئابوری لە ئێستادا بڕێکی زۆری نەوت لە کەشتیە بارهەڵگرەکاندا ماون و کڕیاری نیە.
شارەزایانی بوارەکە دابەزینی نرخی نەوت دەگێڕنەوە بۆ کەمبونەوەی خواست لەسەری بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتین کردنی بەشێکی وڵاتان،کە ئەمەش وایکردوە جوڵەی هاتوچۆ و کارگەکان کەمبێتەوە.
هەروەها زۆری ڕێژەی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتەوە،کە رۆژانە 20 ملیۆن زیاتر لە پێداویستی بازاڕ بەرهەم دەهێنن.
هەرچەندە وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ڕێکەوتوون لە سەرەتای مانگی ئایارەوە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمبکەنەوە،بەڵام شارەزایانی ئابوری پێیان وایە ئەو رێژەیە کاریگەرییەکی ئەوتۆ ناکاتە سەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت.
19669 جار خوێندراوەتەوە