تۆوی كەتان یەكێكە لە بەسودترین جۆری تۆوەكان و دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی گرنگ و سود بەخش بۆ تەندروستی، هەروەها بۆ پارێزگاریكردن لە جوانی ڕوخسار و ڕێكی جەستە گرنگە.
تۆوی كەتان دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و ماددە دژە ئۆكسیدەكان و ڕیشاڵییەكان، هەروەها پرۆتین و ترشە چەوری تێدایە، ئەوانەش دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی شەكرە و دڵ و شێرپەنجە.
پسپۆڕانی تەندروستی داوا دەكەن لەمانگی ڕەمەزاندا گرنگییەكی زۆر بەبەكارهێنانی تۆوی كەتان بدەن، بیكەن پێكهاتەی ئەو شیرینی و ئیشی هەویرانەی لەمانگەدا دروستی دەكەن، هەروەها دەتوانن زەیتەكەی بۆ ئامادەكردنی چەند جۆرێكی خواردن بەكاربهێنن.
گرنگییەكی دیكەی بەكارهێنانی كەتان لە ڕەمەزاندا، بەهۆی سودەكانێتی بۆ كۆئەندامی هەرس، بەو پێیەی كرداری هەرس و كاری ڕیخۆڵەكان ئاسان دەكان و چارەسەرەی قەبزی دەكات، ئەوانەش بە دیارترین گرفتەكانی ڕۆژوانانن لە ڕەمەزاندا.
تۆوی كەتان چەندین سودی دیكەی هەیە لەوانە بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و چارەسەركردنی ئازاری جومگە و ئێسك، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری پوكانەوەی ئێسك كەمدەكاتەوە، هەروەها ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش كەمدەكاتەوە و ڕێگرە لە دروستبونی هەوكردن و وشكبونەوەی چاو.
661 جار خوێندراوەتەوە