چیرۆکی ئەو پیاوەی لە هەولێر خۆی و کچەکەی بە نارنجۆک کوشت

11:08 - 30/04/2020
کوردستان

بەپێی زانیارییەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو پێاویک لە کۆمەڵگای بنەسڵاوی هەولێر بە نارنجۆک هێرشی کردۆتە سەر ماڵی زاواکەی و لە ئەنجامدا خۆی و کچەکەی گیانیان لەدەستدا.

 

 

 پیاوەکە تەمەنی ٤٥ ساڵە و لەبنەڕەتدا خەڵکی قەزای کفرییە و شایەتحاڵەکان دەڵێن پیاوەکە باری دەرونی باش نەبووە.

 

تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ڕوداوەکە چی بووە و پۆلیسیش هیچ زانیاریەکی لەسەر ڕوداوەکە بڵاو نەکردۆتەوە.

 

پیاوەکە پێش ڕوداوەکە لە فەیسبوکی خۆی گۆرانیەکی هۆنەرمەندی دێرین مچکۆی داناوە و نوسیەتی (لای ئێمە وایە هەتا کەسێک لەدەست نەدەین قەدری نازانین).

 

هەروەها ئەوەشی نوسیوە( هەموو کەسێک مردنێک قەرزارە بۆیە کاتێک گیانی لەدەستدا کەس پرسەی بۆ دانەنێت).

 

دیجیتاڵ میدیای KNN بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر هۆکار و چۆنیەتی ڕوداوەکە چەند جارێک پەیوەندی کرد بە وتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکی نەدایەوە.

59481 جار خوێندراوەتەوە