یەكێك لەو كێشانەی لە ڕەمەزاندا بەشێكی ڕوژوەوانان بێزار دەكات، بۆنی ناخۆشی دەمە، پسپۆڕانی تەندروستی چەند هۆكارێكیان بۆ دروستبونی ئەم حاڵەتە دیاری كردووە.
پسپۆڕان ئاشكرای دەكەن، جێگیربونی جۆرە بەكتریایەكی هەوایی لەناو دەمدا هۆكارێكی دروستبونی ئەو بۆنەیە، چونكە ئەو جۆرە بەكتریایە بەهۆی وشكیی ناو دەمەوە ماددەی كبریت دەردەدات، هەروەها لەكاتی ڕۆژودا چینێكی سپی لەسەر زمان دروست دەبێت، كە شوێنێكی گونجاو دەبێت بۆ گەشەی ئەو جۆرە بەكتریایە و دروست بونی بۆنی دەم، یەكێكی دیكەش لە هۆكارەكانی دروستبونی ئەو بۆنە، تینوێتی و وشكیی دەمە.
بۆ چارەسەركردنی كێشەی بۆنی ناخۆشی دەم لە ڕەمەزاندا، پسپۆڕان داوا لە هاوڵاتییان دەكەن ڕۆژانە چەندجارێك ئاو لە دەمیان وەربدەن و ناو دەمیان بشۆن، بۆ ئەوەی دەم بە وشكیی نەمێنێتەوە، هەروەها لە بەربانگ تا پارشێو بڕێكی زۆر ئاو و شلەمەنییەكان بخۆنەوە لەگەڵ خواردنی سەوزە و میوە، ئەمە جگە لەوەی شتنی ددانەكان و پاكردنەوەی نێوانەكانیان بە پەتی تایبەت دوای خواردنی ژەمەكان، هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم.
719 جار خوێندراوەتەوە