بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند شەش لە توشبوانی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و دەگەڕێنرێنەوە بۆ ماڵەوە.
تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە،ئەو توشبوانە چەندین پشكنینان بۆ کراوە دەرکەوتووە ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبونەتەوە لە شاری هەولیر گەیشتە ٢٨ کەس.
ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەی توشبوان لە هەرێم ٣٠٣ کەسە و لەو ژمارەیەش ١٢٥ کەسیان چاکبونەتەوە و سێ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
859 جار خوێندراوەتەوە