تادێت ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا روو
لە هەڵکشانە و بەپێی دوایین ئامارەکان لە ئێستا ژمارەکە گەیشتوەتە، یەک ملیۆن و 347
هەزار و 587 کەس.
هاوکات ژمارەی گیانلەدەستدانەکان لە جیهاندا بەهۆی ئەو ڤایرۆسە گەیشتوەتە، 74 هەزار و 782 کەس، ئەو کەسانەشی چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان
تێپەڕاندووە گەیشتوەتە، 286 هەزار و 453 کەس.
هەرچەندە شاری ووهانی چین بە ناوەندی بڵاوبوەنەوەی
ڤایرۆسەکە دادەنرێت، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی نیشتیمانی تەندروستی چین
ڕایگەیاند لە 94٪ ی توشبووەکانیان چاکبوونەتەوە.
لە ئێستادا ئەمریکا پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی
گرتووە کە زۆرترین توشبووی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش هەریەک لە ئیسپانیا
و ئیتاڵیا پلەی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندییەکەیان گرتووە و زۆرترین ژمارەی
توشبوانیان تێدا تۆمارکراو.
805 جار خوێندراوەتەوە