کردنەوەى دوکانەکان بەم مەرج و رێنماییە تەندروستیانە دەبێت و پێویستە هەموو خاوەن کارەکان رەچاوى ئەم رێنماییانە بکەن.
رێنمایی
تایبه‌ت به‌شێوازی كاركردنی ماركێته‌كان
1. كاتی كردنه‌وه‌ی ماركێته‌كان
له كاتژمێر (8)ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێواره ده‌بێت، به‌ڕه‌چاوكردنی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م
رێنمایه‌كانی خۆپاراستن و ته‌ندروستی.
2. پێویسته سه‌رجه‌م
ماركێته‌كان رۆژانه كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم)ی ناو ماركێته‌كه بكرێت.
3. سه‌رجه‌م ماركێته‌كان
ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
أ- پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران هه‌ریه‌ك
له ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن.
ب- دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) و
ده‌ستكێش بۆ كڕیاران، به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
ت- رێگری كردن له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو
ماركێته‌كاندا.
پ- پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه
ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
ج- پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە
2 مەتر كەمتر نەبێت.
ح- بەهەموو شێوەیەك بونی منداڵ لە نێو ماركێتەكان
رێگە پێدراو نیە.
سۆران
عه‌بدالغفور
ب.
چاودێری بازرگانی سلێمانی
گۆران
قادر
ئه‌ندامی
لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ت
چاوه‌ڕێ
ناصح شوكر
لێپرسراوی
بەشی ئاسایشی ئابوری سلێمانی
رێنمایی كردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی
1- ته‌نها
رێگه ده‌درێت به‌و كارگانه‌ی كه خاوه‌نی مۆڵه‌تی فه‌رمی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانن.
2- پێویسته
به‌رهه‌مه‌كانیان به ئۆتۆمبێلی ساردكه‌ره‌وه بگوازرێته‌وه.
3- رۆژانه
دوجار به‌رهه‌مه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ ماركێت و شوێنه‌كان به‌مجۆره به‌یانیان سه‌عات
(7 بۆ 9) و دوانیوه‌ڕوان له سه‌عات (3 بۆ 5).
4- هه‌مان
رێكاری خۆپارێزی و ته‌ندروستی له ماركێت و دوكانی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان ره‌چاوبكرێت
له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن به‌كارهێنانی (ده‌ستكێش، كه‌مامه، كڵاو
و سه‌درییه).
5- رۆژانه
سێ‌جار (به‌یانیان، نیوه‌ڕوان و ئێواران) كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم) بكرێت بۆ
كارگه‌كان و شوێنی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان به به‌كارهێنانی ده‌رمانی (ڤێركۆن).
6- جێبه‌جێكردنی
سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری كه‌بۆ پێدانی مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌كاتی
كردنه‌وی كارگه و جێگاكانی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان كاری پێكراوه.
7- سه‌رپێچیكار
روبه‌ڕوی رێكاری یاسای ده‌كرێته‌وه و رێگه نادرێت دوكانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
ده‌روێش فه‌ره‌ج د.ئاری صلاح ا‌لدین معروف
نوێنه‌ری ب.ڤێتێرنه‌ری له به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێتێرنه‌ری سلێمانی
لیژنه‌ی
قائیمقامیه‌ت
رێنماییه‌كانی كردنه‌وه‌ی دوكانی گۆشتفرۆشی
1- به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك رێگه به سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ نادرێت له‌ناو شاری سلێمانی، ته‌نها له
كوشتارگه‌ی سلێمانی نه‌بێت.
2- ته‌نها
دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌كرێته و له‌ناو بازاڕ و سه‌نته‌ری
شاردا ناكرێته‌وه.
3- ته‌نها
ئه‌و گۆشتفرۆشانه ده‌كرێنه‌وه خاوه‌نی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رین.
4- ئه‌و
كه‌سانه‌ی له دوكانه‌كان كارده‌كه‌ن، پێویسته ناسنامه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت.
5- پێویسته
له دوكانه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاره‌بای تێدابێت و دیواره‌كانی كاشی
بێت و به‌ئاسانی خاوێن بكرێته‌وه، جامخانه و ساردكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.
6- نابێت
گۆشت له‌ده‌ره‌وه‌ی جامخانه دابنرێت و هه‌وای به‌ربكه‌وێت.
7- پێویسته
ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له دوكانی گۆشفرۆشه‌كان كارده‌كه‌ن، هه‌مو پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی
(ده‌ستكێش، كه‌مامه، سه‌درییه و كڵاو) به‌كاربهێنن بۆیه‌كجار، واته (دیسپۆزه‌بڵ)بێت.
8- رۆژانه
سێ‌جار كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم) بكرێت بۆ دوكانه‌كان به ده‌رمانی (ڤێركۆن) به‌م
جۆره، به‌یانیان كاتی كردنه‌وه، نیوه‌ڕوان و ئێواران دوای داخستن.
9- به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك كڕیار نابێت بچێته دوكانی گۆشتفرۆشه‌كه‌وه، ئه‌ویش به‌دانانی به‌ربه‌ستێك
له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌یدا.
10- كه‌سێكی
تایبه‌ت دابنرێت بۆ وه‌رگرتنی پاره و پێدانی گۆشت به كڕیاره‌كان واته نابێت ئه‌و
كه‌سانه‌ی كاری پارچه‌كردنی گۆشت ده‌كه‌ن به‌ركه‌وته‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كڕیار.
11- هیچ
به‌رهه‌مێكی گۆشتی فرێش له ماوه‌ی (72) سه‌عات زیاتر نه‌مێنێته‌وه ئه‌ویش به‌ڕه‌چاو
كردنی سه‌رجه‌م رێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ریه‌كان.
12- به‌رهه‌می
گۆشتی سه‌بڕدراو له كوشتارگه شه‌وانه به ئوتومبێلی ساردكه‌روه ده‌هێنرێت بۆ
شاری سلێمانی رێگه به‌هیچ ئوتومبێلێكی تر نادرێت كه گۆشت بگوازێته‌وه.
13- سه‌رپێچیكار
روبه‌ڕوی رێكاری یاسای ده‌كرێته‌وه و رێگه نادرێت دوكانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
ده‌روێش فه‌ره‌ج د.ئاری صلاح ا‌لدین معروف
نوێنه‌ری ب.ڤێتێرنه‌ری له به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێتێرنه‌ری سلێمانی
لیژنه‌ی
قائیمقامیه‌ت
مەرج
و رێوشوێنەكانی كاركردن لە كارگەی خواردنی مرۆڤ و كارگەكانی ئالیكی ئاژەڵ و پەلەوەر
و كارگەكانی ئاو
1.پێویستە كارگەكان تۆماركراوبن و خاوەنی مۆڵەتی فەرمی كاركردن بن
.
2.گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی و تەندروستی لە رشاندنی كارگەو
ئوتومبێلەكانی كارگەو هەروەها پاك و خاوێنی و بەكارهێنانی "كڵاو دەستكێش و دەمامك"
و گرتنەبەری سەرجەم رێكارەكانی خۆپارێزی .
3. بەشێوەی گەڕۆك "Dleviry" خۆراكی ئامادەكراو بگەیەندرێتە ماركێت
و شوێنەكان و پڕۆژەكان.
4.كاتی هاتووچۆی كارمەندەكانیان لە كاژمێر " 8بەیانی بۆ
6 ئێوارە" دەبێت, واتە لە پێش 8 بەیانی
و دوای 6 ئێوارە هاتوچۆ كردنیان رێگەپێدراوە.
لیژنه
هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رێكاری نوێی خۆپارێزی ده‌گرنه‌به‌ر
به‌مه‌به‌ستی
توند كردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له بڵاونه‌بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه
هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێی سه‌باره‌ت به نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان
ده‌رده‌كات و هه‌رشوێنێكش پابه‌ند نه‌بێت روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توندی ده‌كاته‌وه.
لیژنه
هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی بۆ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان
ده‌ركردوه كه مه‌به‌سه‌ت لێی توند كردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه له
ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان، كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا
پێكهاتوه.
1- هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌ی له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان كارده‌كه‌ن
پێویسته پابه‌ندی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و له‌كاتی كاركردنیشدا
(ده‌ستكێش، ده‌مامك و كڵاو) به‌كار بهێنن.
2- ئه‌و كه‌سه‌ی له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كاندا كاری پاره وه‌رگرتن
ده‌كات، نابێت هیچ به‌ركه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ویر، نان و سه‌موندا هه‌بێت.
3- پێویسته سه‌رجه‌م نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان زه‌رفی كاخه‌ز به‌كاربهێنن
له‌بری زه‌رفی نایلۆن.
4- له‌نانه‌واخانه‌كاندا نابێت به‌هیچ جۆرێك سۆده به‌كار بهێنرێت.
5- رۆژانه و به‌ره‌ده‌وام شوێنه‌كه به ماده‌ی پاكژكردنه‌وه
(تعقیم) خاوێنبكرێته‌وه.
6- بێجگه له‌و كارمه‌ندانه‌ی له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان كارده‌كه‌ن،
نابێت هیچ كه‌سێك بچێته شوێنی هه‌ویر و شێلان و برژاندنی نان و سه‌مونه‌كان.
7- كێشانی جگه‌ره له نانه‌وا و فڕنی سه‌مونخانه قه‌ده‌غه‌یه.
8 . پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە 2
مەتر كەمتر نەبێت .
هه‌ر
شوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت به رێنماییه‌كانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی
رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
45070 جار خوێندراوەتەوە