سندوقی سەروەری ڕوسیا: مۆسکۆ و ڕیاز نزیکبونەتەوە لە ڕێکەوتن

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 06/04/2020
جیهان
+
-

سەرۆکی سندوقی سەروەری ڕوسیا ڕایگەیاند، هەریەک لە مۆسکۆ و ڕیاز زۆر نزیکبونەتەوە لە ڕێککەوتن.

 
کاریل دێمێتریڤ، سەرۆکی سندوقی سەروەری ڕوسیا ڕایگەیاندووە، مۆسکۆ و ڕیاز نزیکبونەتەوە لە ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.

 

دەشڵیت، رێککەوتنی نێوان ڕوسیا و سعودیە گرنگە، بۆ سەقامگیری بازاڕی نەوت.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی رێکنەکەوتی هەریەک لە ڕوسیا و سعودیە لەسەر ئاستی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کەمترین نرخی تۆمارکرد، بەجۆرێک دابەزی بۆ خوار 30 دۆلار کە ئەوەش کەمترین نرخە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرابێت.

870 جار خوێندراوەتەوە