لیژنەھاوبەشەکانی
قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکاری کردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانی دوای ٤٨ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ.
لەشکر
حەمید سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی
سلێمانی رایگەیاند، پلانێکی نوێیان داناوە و ئامادەسازی تەواو کراوە بۆ شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی خۆراک و کردنەوەی
نانەوا، فڕنی سەموون، مارکێت، گۆشت فرۆش، میوەفرۆشەکان، عەلوەی سلێمانی و بەگشتی ڕێکخستنی
ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوای ٤۸ کاتژمێری قەدەغەی
ھاتووچۆ.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لە ئەگەری کردنەوەی ئەو شوێنانە شێوازی کارکردنیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی
پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەبەرچاو دەگیرێت.
لەشکر حەمید باسی لەوەش کرد، شێوازی کارکردنی
مارکێت و نانەواو سەمونخانەکان لەئەگەری کردنەوەیان، شێوازی کارکردنیان جیاواز دەبێت
و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لەبەرچاو دەگیرێت.
33580 جار خوێندراوەتەوە