لیژنەی نیشتیمانی تەندروستی چین ڕایگەیاند، 94٪
توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکدەبنەوە.
تا ئێستا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی
چین 81 هەزار و 639 حاڵەتە، لەو ژمارەیەش 76 هەزار و 751 کەسیان چاکبونەتەوە کە
دەکاتە ڕێژەی 94٪ ی توشبووان.
هەرچەندە دەوترێت، چین ڤایرۆسەکەی کۆنترۆڵکردووە،
بەڵام بە پێی ئامارێکی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین دوێنی 31حاڵەتی نوێی
توشبوونی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە 18 کەسیان لە دەرەوەی ئەو وڵاتە گەڕابونەوە.
بەپێی دواین ئامارەکان، ئێستا ژمارەی توشبوانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتۆتە، یەک ملیۆن و 100 هەزار و 283 کەس، لەو
ژمارەیەش 58 هەزار و 292 گیانلەدەستدان و 226 هەزار و 669 حاڵەتی چاکبونەوەش تۆمارکراوە.
1624 جار خوێندراوەتەوە