ئەمریکا.. ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە چوار هەزار کەس

KNN : Kurdish News Network
09:55 - 01/04/2020
جیهان
+
-

تادێت ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا ڕوو لە هەلکشان دەکات.


زانکۆ جۆنز هوبکنز بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گیانیانلەدەستداوە گەیشتە چوار هەزار کەس.


ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتۆتە 189 هەزار و شەش کەس، تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 865 کەس بەو ڤایرۆسە گیانیانلەدەستداوە.


ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوو هەفتەی پڕ لە ئازار چاوەڕێی وڵاتەکەی دەکات، وتیشی مانگی نیسان هەموو کارێک دەکەن بۆئەوەی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵ بن.


551 جار خوێندراوەتەوە