بڕیارە سبەینێ
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، کۆبونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری
ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجامبدات و بڕیار لە درێژکردنەوە یان کۆتایهاتنی قەدەغەی
هاتوچۆ بدەن.
هەروەها بڕیارە سبەینێ ژوری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگاکان هەریەکە بە جیا کۆببنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی شارەکان بکەن و پێشنیاری خۆیان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ ئامادە بکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندوە بە بۆچونی ئەو هەتا ١٥ ی نیسان قەدەغەی
هاتوچۆ بەم شێوەیە درێژبکرێتەوە سودی زۆر دەبێت.
هاوکات ئێواری
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم پشووی سەرجەم فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندنی هەتا رۆژی پێنج
شەممە ١٦ ی نیسان درێژکردەوە.
لە ماوەی
ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆ بە چەند جارێک درێژکردنەوە بڕیاریدا هەتا رۆژی یەکی
نیسان قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجەم شار و شارۆچەکان جێبەجێبکرێت.
5671 جار خوێندراوەتەوە