نرخی نەوت زیاتر دابەزی

09:19 - 28/03/2020
ئابوری

ئەمڕۆ شەممە (28 ی ئازاری 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 25 دۆلار و شەش سەنتە.

 

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش لە بازاڕەکانی جیهان بە 21 دۆلار و 84 سەنتە.


بەشێکی زۆری دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە ڕێکنەکەوتنی نێوان ڕوسیا و سعودیەوە هەیە، لە سەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە بەگەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت دادەنرێن لەدوای ئەمریکاوە.

5304 جار خوێندراوەتەوە