بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی پەیڕەوكردنی سیستمی خۆراكی پڕ پرۆتین یەكێكە لە ڕێگا سەركەوتووەكان بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، ئەمەش بەپێی ڕەگەز دەگۆڕێت و كاریگەرییەكەی بۆ مێینە زیاترە.
توێژنەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی ئوستورالی لە زانكۆی سیدنی ئەنجامدراوە و پشت بە بەكارهێنانی سیستمێكی خۆراك و ئەنجامدانی وەرزش بەستراوە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش.
پسپۆڕەكان بۆ ماوەی ساڵێك چاودێری 71 خانمیان كردووە كە تەمەنیان لە نێوان 18 تا 25 ساڵدا بووە و كێشەی قەڵەوییان بووە.
بەشداربوانی توێژینەوەكە خراونەتە بەردەم دوو جۆر سیستمی خۆراكی، یەكێكیان پڕ پرۆتین و ئەوی دیكەش پڕ كاربۆهیدرات بوو لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە هەردوو جۆرە خۆراكەكە هەمان بڕكالۆری و چەوریان تێدا بووە.
سەرجەم بەشداربوانی توێژینەوەكە بڕێك كێشیان لە دەستداوە، بەڵام ئەو ژنانەی خۆراكەكانیان پڕ پرۆتین بووە دوو ئەوەندەی ئەوانی دیكە كێشیان كەمی كردووە و ئەوەش نیشانەیەكە بۆ ئەوەی ژەمە خۆراكە پڕ لە پرۆتینەكان یارمەتیدەربووە بۆ دابەزینی كێشیان.
911 جار خوێندراوەتەوە