بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێندۆنیزیا، ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بێت
به قه‌ده‌غه‌ی كۆبوونه‌وه، یه‌ك ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی Tempo بڵاوی كرده‌وه، ئارگۆ یووۆنۆ وته‌بێژی ئاسایشی نیشتمانی، بڕیاری
داوه ئه‌وانه‌ی سورن له‌سه‌ر پێشێلكاری قه‌ده‌غه‌ی كۆبوونه‌وه، ساڵێك زیندانی ده‌كرێن.
یووۆنۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، ئه‌وانه‌ی پێشێلی كه‌ره‌نتینه‌كردن ده‌كه‌ن به
ساڵێك زیندانیكردن یان پێدانی ١٠٠ ملیۆن روپییه (نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و ١٦٥
دۆلار) سزا ده‌درێن.
ژماره‌ی تووشبووان به‌و په‌تا جیهانگیره، له جاكارتای پایته‌خت گه‌یشتۆته ٥١٥
كه‌س، ٤٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له سه‌رتاسه‌ری ئێندۆنیزیا تا ئێستا ٨٩٣ حاڵه‌ت تۆمار كراون و ٧٨ تووشبووش
گیانیان له‌ده‌ست داوه.
920 جار خوێندراوەتەوە