ژماره‌ی
حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له ئه‌مریكا
گه‌یشته 85 هه‌زار و 594 حاڵه‌ت، به‌مه‌یش لەڕووی زۆری ژمارەی تووشبووان به‌و
ڤایرۆسه، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان وەرگرت.
ماڵپه‌ڕی
"Worldometer" به پشتبه‌ستن به زانیاری نوێكراوه سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی
نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له جیهاندا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی شه‌ش
كاتژمێردا ، 12 هه‌زار و 982 كه‌سی دیكه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی له هه‌مان ماوه‌دا 131 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی
گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له‌و وڵاته‌دا به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه
به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌زار و 300 كه‌س.
دوێنێ
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئه‌مریكا 55 هه‌زار
و 238 حاڵه‌ت بوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستدابوو 802 كه‌س
بوون.
له كاتێكدا ئه‌مریكا له رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه كه 85
هه‌زار و 594 حاڵه‌ته، ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه له جیهاندا، له
دوای ئه‌و چین دێت كه 81 هه‌زار و 340 حاڵه‌تی هه‌یه، پاشان ئیتاڵیا كه
٨٠ هه‌زار و ٥٨٩ حاڵه‌تی تووشبوونی هه‌یه.
ته‌نیا
له شاری نیویۆرك له ئه‌مریكا ٣٧ هه‌زار و ٧٣٨ حاڵه‌تی توشبوون به په‌تاكه هه‌یه
و، تا ئێستا ٣٨٥ كه‌س له‌و شاره بەو هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش له
پله‌ی یه‌كه‌می ناوچه‌كانی ئه‌مریكادا دێت. دوای ئه‌و نیوجێرسی شه‌ش هه‌زار و ٨٧٦
حاڵه‌تی توشبوون و، كالیفۆڕنیا سێ هه‌زار و ٨٢٩ حاڵه‌تی توشبوون.
1792 جار خوێندراوەتەوە