وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند ١٦ کەسی
دیکە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە ٧٥
کەس.
فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا
ئاشکراشیکرد، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابدوودا ٥٦١ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراوە و لە
ئێستادا حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتۆتە ٣ هەزار و ٦٢٩ حاڵەتن.
بەپێی ئامارەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە
جیهاندا نیو ملیۆنی تێپەڕاند و لە ئێستادا زیاتر لە ٥٢٠ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە
بوون.
987 جار خوێندراوەتەوە