له
شاری قومی باکووری ئێران، نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن ٩٠ ساڵی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای
ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رگرت و چاكبوویه‌وه، ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.
به‌پێی
هه‌واڵێكی یانه‌ی رۆژنامه‌وانه لاوه‌كان سه‌ربه ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی ئێران،
ئافرەتێک كه ماوه‌ی ١١ رۆژه به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له
نه‌خۆشخانه‌ی فورقان له شاری قوم، چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرێت، له ڤایرۆسه‌كه
چاكبووه‌ته‌وه.
عه‌باس
عه‌باسزاده راگری كۆلێژی زانسته پزیشكییه‌كانی زانكۆی به‌م، ئاشكرایكردبوو، رۆژی
١٥ی ئازار نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن ٩١ ساڵی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای وه‌رگرتنی
چاره‌سه‌ری پزیشكیی له نه‌خۆشخانه‌ی به‌م له ڤایرۆسه‌كه چاكبووه‌ته‌وه.
له
ئێران رۆژی ١٩ی شوبات یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری
قوم تۆماركرا و دواتر به‌ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا بڵاوببوویه‌وه.
ژماره‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه،
له دوو هه‌زار كه‌س لایدا و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ٣٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
758 جار خوێندراوەتەوە