ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 561 کەسی تازە توشی ڤایرۆسەکە بوون.
وەزارەتی تەندروستی تورکیا ژمارەی گیان لە دەستدانیشی بە ڤایرۆسەکە ئاشکراکرد و رایگەیاند لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 15 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تورکیا ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە گەیشتۆتە 2433 کەس و تا ئێستاش 55 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ماوەی نزیکەی ١٠ رۆژە حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمارکراوە و رۆژانە زیاد لە چەند سەد حاڵەتێک تۆماردەکرێت.
2010 جار خوێندراوەتەوە