جێگری
جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای دەکات کە بڕی 25 ملیار دۆلار لە داراییە
سڕکراوەکانی وڵاتەکەی بە تەواوی و بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ ئازاد دەکرێت،
جەختیش دەکاتەوە کە ئەم پارەیە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانەکان بەکاردەهێنرێت.
جەعفەر قائمپناه،
جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: 25 ملیار دۆلار لە
داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران بە تەواوی و بە چەند قۆناغێک ئازاد دەکرێن.
قائمپناه
جەختیشی کردەوە، کە ئەم سەرچاوە داراییانە دوای گەڕانەوەیان، وەک پاڵپشتییەکی
بنەڕەتی بۆ پەرەپێدان و بوژاندنەوەی پڕۆژە ژێرخانەییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
بەکاردەهێنرێن.
58 جار خوێندراوەتەوە