تەندروستی عێراق: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 30 کەس تووشی کۆرۆنا بوون

KNN : Kurdish News Network
04:44 - 25/03/2020
عێراق
+
-

تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 30 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

 
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا باسی لەوە کردووە، لە ماوەی رۆژی رابردوودا، شەش لە ناوچەی رەسافەی بەغدا، سێ لە شاری پزیشکی بەغدا، لە هەریەک لە کەرکوک، دیوانییە و بەسرە کەسێک، چوار کەس لە کەربەلا و چوار کەس لە نەجەف، دو کەس لە هەولێر و دوو کەس لە موسەنا و شەش کەسیش لە سلێمانی تووسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.


بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ، دوو کەس گیانیان لە دەستداوە، کەسێک لە کەرکوک و کەسێکیش لە بابل.


روونیشیکردووەتەوە، 14 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە، دوو کەسیان لە بەغدا، سێ کەس لە بەسرە، دوو کەس لە نەجەف، کەسێک لە کەربەلا و کەسێکیش لە دیالە و پێنج کەسیش لە سلێمانی.

735 جار خوێندراوەتەوە