حاڵەتێکی مردن بەهۆی ڤایرۆسی هانتا لە چین تۆمارکرا

05:26 - 24/03/2020
جیهان

لە ویلایەتێکی چین بەهۆی ڤایرۆسی (هانتا)وە، حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارکرا.

 
لە ویلایەتی یونانی چین، کەسێک لەنێو پاسێکدا گیانی لەدەستدا، ئەنجامی پشکنینەکەی دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی (هانتا)یە.


بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان، ڤایرۆسەکە لە مشکەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.


کەسەکە لە گەشتێکدا بووە لە ویلایەتی یونانەوە بۆ ویلایەتی شانتونگ و لەنێو پاسەکەدا گیانی لەدەستداوە.


ڤایرۆسەکە لە 27 ساڵ پێش ئێستاوە سەریهەڵداوە و بڵاوبووەتەوە.


بەپێی هەواڵەکان، 31 کەسی دیکە لەنێو پاسەکەدا بوون و پشکنیان بۆ ئەنجامدراوە.


ڤایرۆسی هانتا لە رێگەی تف، میز و پیسایی مشک و ئاژەڵە قرتێنەرەکانەوە دەگوازرێتەوە و لە سییەکانی مرۆڤ دەدات.


ئەوەی تاکو ئێستا بڵاوکراوەتەوە، ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.


نیشانەی سەرەکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە، تایە بە خوێنبەربوونەوە.



15860 جار خوێندراوەتەوە