لیژنهی
نێودهوڵهتیی ئۆڵۆمپیاد ئاشكرایكرد، بڕیاریانداوە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ دوا بخەن.
لیژنهی
نێودهوڵهتیی ئۆڵۆمپیاد لە راگەیەندراوێکدا دواخستنی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی بۆ ماوەی
ساڵێک راگەیاند.
ئاماژە
بەوەش کراوە، یارییهكانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ی تۆكیۆ بههۆی پهتای جیهانگیری ڤایرۆسی
كۆرۆنا نوێ (COVID-19) دواخراون.
لەگەڵ
ئەوەی بڕیاربوو دوانەخرێت، بەڵام بەهۆی کشانەوەی هەندێک وڵات و تەشەنەسەندنی
زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، دواجار بڕیاری دواخستنی پاڵەوانییەتییەکە درا.
بڕیاربوو
لە ئۆڵۆمپیادی ژاپۆن، 15 هەزار یاریزان لە 207 وڵاتەوە و لە 33 وەرزشی جیاوازدا بەشداری بکەن، کە کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنانی 900 مەدالیای زێڕ دەکرد.
922 جار خوێندراوەتەوە