لە نەجەف 13 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

02:53 - 24/03/2020
عێراق

پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، لە نەجەف 13 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.

 
لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف وتی، ئەمڕۆ سێشەممە لە پارێزگای نەجەف 13 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرنا تۆمارکراوە.


ئاماژەی بەوەش کرد، دوو کەس لە تووشبووەکان پێشتر لە وڵاتی سوریا بوون.


ژمارەی توشبووان لە عێراق بۆ 285 کەس بەرزبووەتەوە، 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 70 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

197 جار خوێندراوەتەوە