شاری
ووهان لە وڵاتی چین، بە ناوەندی بڵاوبونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت، لە سەرەتای مانگی نیسان قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر ئەو
شارە هەڵدەگیرێت.
لە 23
کانونی دووەمە کەرەنتینەی هاوڵاتیان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
ڕاگەیەندرا، لەتەواوی پارێزگاکەشدا جوڵە و هاتووچۆی 60 ملیۆن کەس سنووردارکرا، لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە لەو شارە کۆمسیۆنی تەندروستی چین
بڕیاریدا هەشتی مانگی نیسانی داهاتوو کۆتایی بە کەرەنتینە بهێنرێت و جوڵەی ئاسایی
ڕۆژانەی هاوڵاتیان دەستپێبکاتەوە.
ئەوەش
لە کاتێکدایە ماوەی پێنج ڕۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
ناوخۆی ئەو شارە تۆمارنەکراوە، ئەو حالەتانەی هەبوون لە دەرەوەی ئەو شارەوە
هاتبون.
907 جار خوێندراوەتەوە