تا ئێستا 90٪ توشبوانی کۆرۆنا لە چین چاکبونەتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:03 - 23/03/2020
جیهان
+
-

بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی چین ڕێژەی 90٪ ی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، ماوەی چوار ڕۆژیشە هیچ توشبویەکی کۆرۆنا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە تۆمارنەکراوە.

 

 
لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە هیچ توشبویەکی کۆرۆنا لە ناوخۆی وڵاتەکە تۆمارنەکراوە، ئەو کەسانەی تۆمارکراون لەدەرەوەی چین هاتون، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا 81 هەزار و 93 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 72 هەزار و 702 کەسیان بەتەواوی چاکبونەتەوە، زیاتر لە سێ هەزار و 270 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.


باسی لەوەشکردووە، سەرجەم ئەو نەخۆشخانانەی بۆ توشبوانی ئەو ڤایرۆسە تەرخانکرابوون داخران.


دەشڵێت، لەم ڕۆژانەی کۆتایدا هیچ توشبویەکی کۆرۆنا لە شاری ووهان تۆمارنەکراوە، کە بە ناوەندی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا دادەنرێت لە جیهاندا.

675 جار خوێندراوەتەوە