ئەو
باندەى دوکانى زێڕینگەرەکەى سۆرانیان بڕى دەستگیرکران، قایمقامى سۆران
رایدەگەیەنێت، شانازى بە حکومەت و دەزگا ئەمنیەکانەوە دەکەین.
کەیفی
دەرگەڵەیی خاوەنی دوکانى زێڕینگەرەکە بە پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى وتووە: "بەڵێ دزەکان گیران".
پێشتریش
لەبارەی دزییەکەی سۆران، کرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند، چاوەڕێی ھەواڵی
خۆشی دەزگا ئەمنییەکان بن، دڵنیا بن ھیچ شتێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ون نابێ.
بەپێى زانیاریەکان، ئەوانەی دەستگیرکراون خەڵکى وڵاتى ئێرانن و لەناو یەکێک لە خانوەکانى نزیک دوکانەکەوە رێگەى تونێلەکەیان دۆزیوەتەوە.
رۆژى (5/6 - 3 - 2020) نزیکەی (30) کیلۆ زێڕ و بڕێک پارە، لە رێگەی لێدانی تونێلەوە لە دوکانێکی
زێڕنگەر لە قەزای سۆران دۆزرا و ئەمڕۆش دەستگیرکردنى ئەو باندەى دزیەکەیان کردبوو
راگەیاندرا.
17732 جار خوێندراوەتەوە