نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 25 دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوەی ئەمریکیش 22 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکنکەوتنی وڵاتانی سعودیە و روسیاوە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین.
دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری گەورە لەسەر ئابوری ئەو وڵاتانە دادەنێت کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستن،عێراق و هەرێم یەکێکن لەو وڵاتانە.
2604 جار خوێندراوەتەوە