سەرجەم ڕێنمایی و ئامۆژگارییەكان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی
كۆرۆنا جەخت لە گرنگی دەست شتن بە ئاو سابوون و خاوێنكردنەوەی بە جێڵی تایبەت
دەكەنەوە، ئەو ڕێنماییانەش بەردەوام لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و پزیشكە
پسپۆڕەكانەوە بڵاودەكرێنەوە.
پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەر مرۆڤ دەستی بەر
كەلوپەلە جیاوازەكان كەوت، بەتایبەت ئەوانەی دەرەوەی ماڵەوە، دەست لە دەم و چاو و
ڕوخساری نەدات تا دڵنیا دەبێتەوە لە شتن و خاوێنكردنەوەی دەستی، دیارترین ئەو
شتانە كە لەلایەن پسپۆڕەكانەوە دیاریكراون بریتین لە:
1- پارە، بەتایبەت دراوی
ئاسن، چونكە چەندین دەست دەكاتو ڕەنگە ڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەر بمێنێتەوە.
2- دەستدان لە دەسكی
دەرگا و محاجەرەی پلیكانە، بەتایبەت ئەگەر لەدەرەوەی ماڵەوەبێت.
3- دوای سواربونی تەكسی
و ئامرازەكانی دیكەی گواستنەوەی گشتی.
4- دوگمەی
ئاسانسوار(مەسعەد) و پلاكی شوێنە گشتییەكان.
5- هەر ئاژەڵێكی ماڵی و
باڵندە و پەلەوەرە جیاوازەكان.
6- مێز و كورسی و
كەلوپەلەكانی دیكەی چێشتخانە.
7- قەڵەم و هەر
كەلوپەلێك كە تایبەت بێت بە كەسێكی دیكە.
6785 جار خوێندراوەتەوە