توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە زۆرترین ماوەی
مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو جەستەی مرۆڤدا، لە نێوان 20 بۆ 37 ڕۆژ دەبێت.
بە پێی هەواڵێکی گۆڤاری (لانسیت)ی زانستی،لە
نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەتوانێت بۆ ماوەی 20 بۆ 37 ڕۆژ لە ناو جەستەی ی مرۆڤدا بمێنێتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر 191 توشبوی کۆرۆنا لە دوو نە
خۆشخانەی جیاواز لە شاری ووهانی چین ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، 137 کەس لە توشبوانی
کۆرۆنا بۆ ماوەی 20 بۆ 37 ڕۆژ ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا ماوەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، 48٪ ی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە دەبن، فشار
خوێنیان بەرزدەبێتەوە، کاریگەری زیاتریش لەسەر ئەو کەسانە دادەنێت کە بەتەمەنن،
زیاتر ئەگەری گیانلەدەستدانیان هەیە.
17910 جار خوێندراوەتەوە