ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ترەمپ بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 15/03/2020
جیهان
+
-

ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا کرا.



دوای ئەوەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدرا، ئەنجامەکەی ئاشکراکرا و دەرکەوت نێگەتیڤە و تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە.



شون کونلی پزیشکی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ ترەمپ، بڕیاریداوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ بکات.



کونلی وتی، بەپێی ئەنجامی پشکنینەنەکە سەرۆکی وڵات هەڵگری ڤایرۆسەکە نییە.



هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی بەڕازیل و شاندەکەیدا کۆبووەوە، دواتر دەرکەوت چوار کەس لە شاندەکەی بەڕازیل هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.



47712 جار خوێندراوەتەوە