چوار توشبوی کۆرۆنا لە عێراق چاکبونەوە

KNN : Kurdish News Network
12:18 - 02/03/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند چوار توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بونەتەوە و ئامادەن نەخۆشخانە جێبهێڵن.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند چوار توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بونەتەوە، ئامادەن نەخۆشخانە جێبهێڵن.


لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە چوار توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، باری تەندروستیان جێگیرە و دوای پشکنینەکان نەخۆشخانە جێدەهێڵن.


ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دوو توشبوی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران کە لە وڵاتی ئێران گەڕابونەوە، بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بەو ڤایرۆسە گەیشتە 21 کەس.

5003 جار خوێندراوەتەوە