محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراوى عێراق، به شاندى هه‌رێمى ڕاگه‌یاندووه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نابڕدرێت.
د.ده‌رباز محەمەد ئەندامی خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و شاندی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم له به‌غدا ڕایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ى شانده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراوى عێراق، عه‌لاوى ڕایگه‌یاندووه، كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پرسێكى ژیانه و په‌یوه‌ندى به ناكۆكى و پرسه سیاسیه‌كانه‌وه نیه.
د.ده‌رباز محەمەد ئاماژەی بەوەش کردوه، كه محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوى پێى سه‌یربوه، كاتى خۆشى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڕدراوه، شاندى كوردستانى پشتڕاستیكردوه‌ته‌وه كه كێشه له مووچه‌ى فه‌رامانبه‌رانى هه‌رێم و بودجه‌ى هه‌رێم دروست نابێت و هه‌موو شتێك وه‌ك جاران به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌فته‌ى ڕابردوو، شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن، له باره‌ى پشكى هه‌رێم له كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق گه‌یشتنه گه‌یشتنه به‌غدا.
10837 جار خوێندراوەتەوە