له وڵاتى لوبنان یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركرا، تائێستاش ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویکردەوە، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار کردووە.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستى لوبنان، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌س ژنێكى به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانییه و له وڵاتى ئێرانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشى، نەخۆشەکە بۆ نەخۆشخانەی رەفیق حەریری لە بەیروت گواستراوەتەوە و له ژێر چاودێرى پزیشكیدایه.
هەر ئەمڕۆ ئیسرائیلیش یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی لە ژاپۆن گەڕاندەوە.
545 جار خوێندراوەتەوە