وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای لە
وڵاتەکەی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، یەکەم هاوڵاتی
وڵاتەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئەو کەسەی تووش بووە، لەنێو ئەو ١٥ هاوڵاتییەی
ئیسرائیلدا بووە، کە لە ناو کەشتییەکەی ژاپۆندا خرابوونە ژێر چاودێرییەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل تاکو ئێستا، ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردووە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
١٥ هاوڵاتی ئیسرائیلی لەنێو ئەو کەشتییەدا بوون، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا، ماوەی دوو هەفتەیە لە بەندەری یۆکۆهامای شاری تۆکیۆ راگیراوە.
2308 جار خوێندراوەتەوە