عێراق لەبارەی داخستنی دەروازە سنورییەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 20/02/2020
عێراق
+
-

لیژنەی دەروازە سنورییەکان دەنگۆی داخستنی دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئێرانی رەتکردەوە.

عەلائەدین قەیسی وتەبیژی لیژنەکە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە کە باس لە داخستنی دەروازە سنورییەکان دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دەروازە سنورییەکان تاکو ئێستا کراوەن و بڕیاری داخستنیشی لەلایەن حکومەتەوە دێت و تا ئێستاش ئەو بڕیارە دەرنەچووە.

دوای ئەوەی دوو کەس لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق پێشنیارێکی خستە بەردەم حکومەت بۆ راگەرتنی سەرجەم گەشتەکان و هاتوچۆی هاوڵاتیان بۆ ئێڕان.

ئێوارەی ئەمڕۆش هێڵی ئاسمانی عێراق گەشتەکانی لە هەر سێ فرۆکەخانەی بەغدا، بەسرە و نەجەف بۆ ئێران راگرت.

3184 جار خوێندراوەتەوە