عەلاوی: داوا لە پەرلەمان دەکەم ڕۆژی دوو شەممە بۆ پێدانی متمانە بە حکومەت کۆببێتەوە

KNN : Kurdish News Network
07:19 - 19/02/2020
عێراق
+
-

محەمەد عەلاوی داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد، رۆژی دوو شەممە بەمەبستی پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەت کۆببێتەوە.

 
محەمەد عەلاوی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنیانی حکومەت وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، سوپاسی خۆپیشاندەران دەکەن کە دۆخێکی نوێیان لە عێراق هێنایە ئاراوە، داوایان کرد قۆناغێکی نوێ بنوسرێتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، متمانەی تەواوی بە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە لەگەڵ گەلدا دەبن، نەک ئەوانەی کە سامانی وڵاتیان بەتاڵان برد.

 

عەلاوی وتیشی، دوای پێکهێنانی حکومەت لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکەن، کە توندوتیژییان دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، هیچ خۆپیشاندەرێکیش دەستگیرناکەن.

 

سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراقیش وتی، کار بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت دەکەن و رێگە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت خۆشدەکەن.


لەکۆتایی وتارەکەیدا عەلاوی ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم حکومەتە پێکنەهێنرا، نیشانەی ئەوەیە هەندێک لایەن دژی پرۆسەکەن.




708 جار خوێندراوەتەوە