رۆسنه‌فت: له‌ ٢٠١٩ له‌سه‌دا ٢٩ قازانجمان کردووە

05:21 - 19/02/2020
ئابوری

کۆمپانیای رۆسنه‌فت رایگه‌یاند، قازانجی پوختی ٢٠١٩ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی ٢٠١٨ لە سەدا ٢٩ زیادی کردووە.

رۆسنه‌فت كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی رووسیایه‌، لە راگەیەندراوێکدا روونیکردووەتەوە، قازانجی پوختی ٢٠١٩ به‌ به‌راورد به‌ ساڵێك پێشتر، زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووەته‌ ١١ ملیار و یه‌ك ملیۆن دۆلار. 

کۆمپانیاکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، قازانجی پوخت له‌ دوا چاره‌كی ساڵی رابردوو به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان قۆغانی ٢٠١٨، له‌سه‌دا ٣٩ زیادی كردووه‌.

له‌و قۆناغه‌دا داهاته‌كانی رۆسنه‌فت له‌سه‌دا ٥،٣ زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووەته‌ (نزیكه‌ی ١٣٦ ملیار دۆلار). 

293 جار خوێندراوەتەوە