تارق حەرب: عەلاوی لەوادەی یاسایی خۆیدا حکومەت دروستدەکات

KNN : Kurdish News Network
04:19 - 19/02/2020
عێراق
+
-

 شارەزایەکی یاسایی، پێشبینی دەکات پێش کۆتاییهاتنی ئەو وادەی بۆی دیاریکراوە، محەمەد عەلاوی سەرکەوتوبێت لە راگەیاندنی کابینە وەزارییەکەی.

 

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای KNN تارق حەرب شارەزای یاسایی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 3 ئازار ئەو وادە یاساییە کۆتایی دێت کە بۆ محەمەد عەلاوی دایریکراوبوو بۆ ڕاگەیاندنی کابینە وەزارییەکەی، جەختیشدەکاتەوە، ئەگەر سەرکەوتونەبوو لە پێکهێنانی حکومەت لەو ماوەیەدا ئەوا ناتوانرێت تەنانەت یەک ڕۆژی بۆ درێژبکرێتەوە، دەبێت سەرۆک کۆمار کەسێکی تر بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکات.


سەبارەت بە بەشداری کورد لە کابینە وەزارییەکەدا، تارق حەرب ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، تا ئێستا لایەنە کوردییەکان هیچ کاندیدێکیان دیارینەکردووە، هەرکەسێکیش دیاریبکرێت دەبێت ڕای زۆرینەی لەسەر بێت.

558 جار خوێندراوەتەوە