له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو فڕۆكه‌ی بچووك له ئاسمانی ناوچەی مانگالۆر سەربە ویلایه‌تی ڤیكتۆریا باشووری رۆژهەڵاتی ئوسترالیا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی ویلایەتی ڤیكتۆریا، به هۆكارێك كه هێشتا نه‌زانراوه له نزیك ناوچەی مانگالۆر باكووری شاری مێلبۆرن دوو فڕۆكه‌ی بچووك كه هەر فڕۆکەیەکیان دوو سه‌رنشینی تیادابووه له ئاسماندا به‌ریه‌ككه‌وتوون.
رووداوه‌كه، له خۆرهه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌ی مانگالۆر روویدا و به هۆیه‌وه هه‌ر چوار سه‌رنشینی فڕۆكه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی ویلایەتی ڤیكتۆریا باسی له‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و هێشتا نه‌توانراوه ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه دیاری بكرێت كه له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
22456 جار خوێندراوەتەوە